سوپاسالاره نوێیهكهى ئێران كوژرا
سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران کە یەکێک بوو لە کەسه نزیکهكانی عهلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران راگهیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی...
ترەمپ: ئێران هەر کەشتییەک بکاتە ئامانج ئێمەش پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا...
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات و دەڵێت، لەمەودوا ئێران هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز بکاتە ئامانج، ئەوا ئێمە لە بەرامبەردا پردێک یان...
سێنتکۆم: هێرشمان کردە سەر ژمارەیەک ئامانجی سەربازی لە باشووری ئێران
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هاوێشتنی مووشەک لە باشووری ئێران و ئەو بەلەمانەی هەوڵیان دەدا مینی دەریایی بچێنن؛ ئەم هێرشانە لە کاتێکدان شاندی باڵای دانوستاندنکاری ئێران بۆ گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەقەتەرن.
تیم هاوکینز، گوتەبێژی سێنتکۆم رایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هێرشی بەرگری لەخۆکردنیان لە باشووری ئێران کرد، بۆ پاراستنی سەربازەکانمان لەو هەڕەشانەی لە لایەن هێزە ئێرانییەکانەوە دروست دەکرێن." سێنتکۆم وردەکاریی زیاتری لەسەر هێرشەکان نەدا و تەنیا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجەکان پێگەی هاوێشتنی مووشەک و ئەو بەلەمانە بوون کە هەوڵیان دەدا "مین بچێنن".
ئەم هێرشانە مەترسی بۆ سەر ئەو ئاگربەستە لەرزۆکە دروست دەکەن کە لە 8ـی نیسانەوە کراوە، لەکاتێکدا ئەمریکا و ئێران لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگێک کە ئابووریی جیهانی شڵەژاندووە و بووەتە هۆی پەککەوتنی رەوتی گواستنەوەی وزە.
سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی ئایاری 2024، ئاژانسی "میهر"ـی ئێرانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە 18 کاتژمێر گەڕان ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژئاوای...
وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ لە ئێران دیاری كرا
لە ئێران وادەیەكی سەرەتایی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكە دیاری كرا دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆمار.
دەستەی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند كە بەشێوەی سەرەتایی...
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 282 هەزار و 350 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12:30ی...
دۆناڵد ترەمپ گەیشتە سعوودیە
دۆناڵد ترەمپ لە سەفەرێکی چوار رۆژەدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمێک پێش ئێستا گەیشتە سعوودیە و لە فڕۆکەخانەی ریاز لەلایەن شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی...
لە تورکیا لە 24 کاژێردا 25 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە 25 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری...
ئەمریكا بۆردومانی ئێرانی دەستپێكردەوە
شەوی چوارشەممە دەنگی چەندین تەقینەوە لە چەند شارێکی باشووری ئێران بیستران و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بەندەر عەباس چالاک کرا؛ هاوکات لە شاری چابەهار تەزووی کارەبا بڕاوە.
بەگوێرەی میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، دەوروبەری کاژێر 11:15ـی شەوی چوارشەممە دەنگی چەندین تەقینەوە لە شارەکانی بەندەر عەباس، سیریک، بوشەهر، کونارەک و چابەهار لە باشووری ئێران بیستراوە.
لە شاری بەندەر عەباس دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە کە بە گوتەی شایەتحاڵەکان، دەنگەکان لە بەشی رۆژئاوای شارەکە بەهێزتر بوون؛ هاوکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی شارەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی "ئامانجەکان" چالاک کراوە. لە شاری سیریکیش دەنگی تەقینەوەکان لە لای دەریاوە بیستراون.
ئاژانسی هەواڵی "مێهر" بڵاویکردەوە، لە شارەکانی چابەهار و کونارەک دەنگی نزیکەی 10 تەقینەوە بیستراوە. ئاژانسی "ئیرنا"یش رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکانەوە تەزووی کارەبا لە بەشێکی شاری چابەهار بڕاوە. هاوکات دانیشتووانی پارێزگای بوشەهریش دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێزیان بیستووە.
ئاژانسی ئیرنا رایگەیاندووە، دەنگی فڕینی چڕی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی دوورگەی کیش دەبیسترێت.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر بەندەری چابەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، پارچەی ئەو مووشەک و پاشماوەی تەقەمەنییانەی بەکارهێنراون، بەر نەخۆشخانەی "ئیمام عەلی" لەو شارە کەوتوون. تاوەکو
ئێستا ئاستی زیانەکانی نێو نەخۆشخانەکە بە وردی رانەگەیێندراوە.
ئیسرائیل چهند پێگهیهكی حهماسی بۆردومان كرد
گرژییهكانی دهوروبهری مزگهوتی ئهقسا پهرهیان سهند و گرووپ و رێكخراوه فهلهستینییهكان ژمارهیهك مووشهكیان ئاراستهی ئیسرائیل كرد و له بهرامبهردا فڕۆكه ئیسرائیلییهكان چهند پێگهیهكی حهماسیان...























