ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی ئایاری 2024، ئاژانسی “میهر”ـی ئێرانی ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە 18 کاتژمێر گەڕان ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران، بە تێکشکێنراوی دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، سەرۆککۆماری ئێران بە یاوەری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ محەممەد عەلی هاشم، ئیمام جومعەی تەورێز، مەلەک ڕەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تیمی هەلیکۆپتەرەکان و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە، کە ژمارەیان 9 کەسە مردوون.