سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد

ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان.