وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە 25 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 35 هەزار و 600 پشکنین کراون، 839 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 25 کەسیش مردوون.
بەم جۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا گەیشتە چوار هەزار 540 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 163 هەزار و 942 کەس بەرزبووەوە. 648 لەو تووشبووانە لە چاودێریی چڕدا خەوێنراون.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 989 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بەگشتی تاوەکو ئێستا 127 هەزار و 973 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
تورکیا قەدەخەی هاتوچۆی یەکجارەکیی رانەگەیاندووە، بەڵام سنووردارکردن هەیە. رۆژانی پشووی هەفتە، شەممە و یەکشەممە، قەدەخەی هاتوچۆ لە چەند پارێزگایەکدا رادەگەیێنرێت









