د. شاخەوان عەبدوڵڵا، نوێنەری شاری کەرکووک و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە قەیرانی کارەبا لە کەرکووک، سەرۆکوەزیران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی پشکی کارەبای نیشتمانی و دابینک

بەپێی ڕاگەیەندراوی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە زیادکردنی بڕی 150 مێگاوات کارەبا بۆ شاری کەرکووک، بەوەش کۆی گشتیی پشکی پارێزگاکە لە تۆڕی نیشتمانی دەگاتە نزیکەی 800 مێگاوات، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەبێت.

هاوکات، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و دابەزاندنی نرخی کارەبای مۆلیدە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر دابینکردنی نزیکەی 5 ملیۆن لیتر گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان، لەگەڵ گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێکاری کارگێڕی بۆ چاکتر و دادپەروەرانەتر بەڕێوەبردنی دۆسیەی کارەبا لە شارەکەدا.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەوپەڕی ئەمانەتەوە نوێنەرایەتیی سەرجەم خەڵکی شاری کەرکووکیان کردووە لە داکۆکیکردن و بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیاندا.