وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەئەنجامی ئەو پشكنینانەی لەتاقیگەكانی پارێزگاكانی عیراق بەهەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدراوەو ژمارەیان 5 هەزار 381 بووە ئەنجامەكانی دەریناخستوە 260 كەس توشی كۆرۆنا بوون.

رونیشیكردوەتەوە: هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەعیراق 10 حاڵەتی نوێی گیانی لەدەستدا بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا لەسەرجەم ناوچەكانی عیراقدا 6 هەزارو 439 كەس توشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 3 هەزارو 156 توشبویان چاكبونەتەوەو 3 هەزارو 78 توشبوشیان لەنەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن و 205 توشبوش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.