سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات و دەڵێت، لەمەودوا ئێران هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز بکاتە ئامانج، ئەوا ئێمە لە بەرامبەردا پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا دەکەینە ئامانج و وێرانی دەکەین.

  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەک لە ترووس سۆشیال ڕایگەیاند، لەمەودوا، هەر کاتێک ئێران تەقە لە کەشتییەک بکات لە گەرووی هورمزدا، چ بە مووشەک، یان درۆن، یان هەر ئامراز و چەکێکی تر بێت، ئەمریکا پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا بۆردوومان دەکات و وێرانی دەکات، بەوانەشەوە کە دەکەونە تەنیشت یان ناو تارانی پایتەخت.

 ماوەی 11 ڕۆژە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووەتەوە بە بیانووی ڕێگری و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.