خه‌بات‮: ‬هەندرێن شێرزاد
كێ بە خەیاڵی‮ ‬دا دەهات زیاتر لە‮ ‬10 ملیۆن هاوڵاتی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬داوا لە سەرۆكەكەیان بكەن كە دەستبەرداری‮ ‬دەسەڵات بێ‮ ‬و دروشمی‮ : ‬دەبێ ترامپ بڕوات ببێ بە واقیعێك‮ ‬باشە كاتێك ئەمە دەبێتە راستیەك‮ ‬،‮ ‬ئاخۆ بارودۆخێكی‮ ‬لەم جۆرە لەلایەن دەستووری‮ ‬ئەم وڵاتە رێگەی‮ ‬پێدراوە ؟ ئایا ئەمە كاریگەریی‮ ‬دەبێ بۆ دەرفەتەكانی‮ ‬دووبارە هەڵبژاردنەوەی‮ ‬ترامپی‮ ‬

چی‮ ‬روویدا؟
رۆژی‮ ‬9 ی‮ ‬ئایاری‮ ‬رابردوو‮ ‬،‮ ‬ژمارەیەك پەرلەمانتاری‮ ‬سەر بە پارتی‮ ‬دیموكرات و نوێنەرانی‮ ‬كۆمەڵێك رێكخراوی‮ ‬پێشكەوتووخواز‮ ‬لە واشنتۆنی‮ ‬پایتەخت داواكاریان خستە روو كە لەلایەن زیاتر لە‮ ‬10 ملیۆن كەسەوە واژۆ كرابوو‮ ‬،‮ ‬ئەوان داوایان لە كۆنگرێس كرد رێوشوێنی‮ ‬پێویست بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬دۆنالد ترامپی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆماری‮ ‬بگرێتە بەر‮ . ‬دوو پەرلەمانتارەكە بریتی‮ ‬بوون لە رەشیدە تەلیب و ئال گرین‮ ‬،‮ ‬هەروەها نوێنەری‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬موڤ ئۆن و ویمێنز مارشیش لەبەردەمی‮ ‬بالەخانەی‮ ‬كۆنگرێس ئامادە بوون‮ . ‬لەبەردەمی‮ ‬لافیتەیەكدا كە لەسەری‮ ‬نووسرابوو‮ : ‬دەبێ ترامپ بڕوات‮ ‬،‮ ‬گرینی‮ ‬پەرلەمانتار وتی‮ : ‬دە ملیۆن هۆكارمان لەبەر دەست دایە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ لێرە بین‮.‬

تەنگژەیەكی‮ ‬دەستووری
دەكرێ بڵێین رێگای‮ ‬نێوان ترامپ و ئیدارەكەی‮ ‬و نێوان گۆنگرێس گەیشتۆتە قۆناغی‮ ‬داخران بە تایبەتیش دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬راپۆرتەكەی‮ ‬رۆبەرت میلەر كە ترامپ و داواكاری‮ ‬گشتی‮ ‬بێتاوانی‮ ‬خۆیان بەرامبەر بە تۆمەتی‮ ‬تێوەگلان لەگەڵ رووسیا راگەیاند‮ ‬،‮ ‬لە بەرامبەردا زۆرینەی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬كۆنگرێس بڕیاریان دا ئەوان تۆمەتبارن بە كۆسپ خستنە بەردەم دادوەری‮ ‬و دواتر ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران كە زۆرینەی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬دیموكراتن بریاری‮ ‬دا كە دەبێ لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بن بەڵام ترامپ فەرمانی‮ ‬بە‮ ‬یاریدەدەرانی‮ ‬دا وەڵامی‮ ‬ئەنجوومەن نەدەنەوە و هاوكار نەبن‮ . ‬هەر ئەمە وای‮ ‬لە نانسی‮ ‬پیلۆسی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران كرد رابگەیەنێ كە بەهۆی‮ ‬رازینەبوونی‮ ‬ترامپ‮ ‬،ئەمەریكا بە قۆناغی‮ ‬تەنگژەی‮ ‬دەستووریدا تێپەڕ‮ ‬دەبێ‮.‬

پیلوسی‮ ‬رای‮ ‬خۆی‮ ‬گۆڕی
نانسی‮ ‬پیلوسی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئەمەریكا لە راگەیاندنێكدا لە تویتەر نووسیبووی‮ : ‬بڕیاری‮ ‬ترامپ و ئیدارەكەی‮ ‬بە پشتگوێخستنی‮ ‬سوێندخواردن بووە هۆی‮ ‬روودانی‮ ‬تەنگژەیەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬لە وڵات‮ ‬،‮ ‬كارێكی‮ ‬ناخۆشە كاتێك ئیدارە ببێتە بەربەست لەبەردەم پاراستنی‮ ‬هەڵبژاردنەكانمان و گەیاندنی‮ ‬راستیەكان بە گەلی‮ ‬ئەمەریكا‮ . ‬بەمەش خاتو پیلوسی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬گۆڕی‮ ‬،‮ ‬چونكە پێشتر ئەو رازی‮ ‬نەبوو‮ ‬رێگای‮ ‬گرتنەبەری‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬سەرۆك بگرێتە بەر‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەرگاشی‮ ‬لەبەردەمی‮ ‬هەموو ئەگەرەكان بە كراوەیی‮ ‬هێشتبوەوە و راشیگەیاند كە لەوانەیە رێوشوێنی‮ ‬دیكە بگیرێنە بەر لە پێناوی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بەربەست لە بەردەمی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان‮.‬

شەڕێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەگەڵ دیموكراتەكان
لەلایەن خۆیەوە‮ ‬،‮ ‬دۆناڵد ترامپ پێیوایە ئەوەی‮ ‬روودەدات هێرشێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیموكراتەكانە و مەبەست لە دوایەوە لاوازكردنی‮ ‬هەڵوێستیەتی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬2020 . هەروەها وای‮ ‬دەبینێ كە خودی‮ ‬دیموكراتەكان داوای‮ ‬ئاشكراكردنی‮ ‬تۆماری‮ ‬زەریبی‮ ‬ئەو دەكەن‮ ‬،‮ ‬هەر ئەوانیش داوا لە مولەر دەكەن لەبەردەمی‮ ‬میللەت سوێند بخوات‮ ‬،‮ ‬هەر ئەوانیشن دانیشتن ساز دەكەن و لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدەن و بەدوای‮ ‬خەڵكدا دەنێرن‮ ‬،‮ ‬كەواتە تاكە مەبەست چەوساندنەوە و دادگاییكردنی‮ ‬ترامپە‮.‬

ئەمە‮ ‬یاری‮ ‬نیە
لە بەرەی‮ ‬بەرامبەردا دیمەنەكان جیاوازن‮ ‬،‮ ‬لەو بارەوە نووسەرێك لە رۆژنامەی‮ ‬واشنتۆن پۆست نووسیویەتی‮ : ‬سەرۆك لە رێگەی‮ ‬شێوازە گاڵتەجاڕیەكەیەوە هەوڵی‮ ‬ئەوە دەدات هەموو بابەتەكان وەك‮ ‬یاری‮ ‬سیاسی‮ ‬بخاتە روو،‮ ‬بەڵام ئەو لەمەدا هەڵەیە‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەمە‮ ‬یاری‮ ‬نیە‮ ‬و دەوڵەتێكی‮ ‬بیانی‮ ‬بە شێوازێكی‮ ‬شەڕخوازانە دەستی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 ی‮ ‬ئەمەریكا وەرداوە‮ ‬،‮ ‬دەیان كۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬ترامپ و هاوڵاتیانی‮ ‬نزیك لە كرێملین ئەنجام دراون‮ ‬،‮ ‬دواتر دەربارەی‮ ‬ئەمە درۆیان كرد‮ ‬،‮ ‬ئینجا ترامپ لە رێگەی‮ ‬پایەكەی‮ ‬وەك سەرۆك كاری‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬بەربەست لەبەردەمی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬لێكۆڵینەوە كرد‮ . ‬ئەم نووسەرە دووپاتیش دەكاتەوە كە شەڕی‮ ‬ئێستای‮ ‬واشنتۆن لەنێوان كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬و دیموكراتەكان نیە وەك ترامپ پێی‮ ‬وایە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو لە بنەڕەتدا ئەم شەڕە لە نێوان بەرپرسێكی‮ ‬لەخۆبایی‮ ‬و نوێنەرە هەڵبژێردراوەكانە‮ ‬،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬سوێندیان خواردووە دوورتر لە سیاسەتیش بپارێزن‮.‬

دوو شێواز بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬ترامپ
بە گوێرەی‮ ‬لێكدانەوەكان‮ ‬،‮ ‬دوو رێگا هەن بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬سەرۆك ترامپ لە پلە و پایەكەی‮،‮ ‬لە ئێستاشدا دەرفەتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هەردووك رێگاكە لاوازە‮ :‬
شێوازی‮ ‬یەكەم‮: ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬لەسەركارلادانی‮ ‬سەرۆك لە كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكاوە‮،‮ ‬ئەمەش تا ئێستا لەلایەن دیموكراتەكانەوە دەنگۆی‮ ‬پەیدا نەكردووە‮ ‬،‮ ‬هەروەها كۆماریەكانیش تەواوی‮ ‬بیرۆكەكە رەت دەكرێتەوە‮. ‬لە راستیدا پرۆسەكە پێویستی‮ ‬بە رەزامەندی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬نوێنەران هەیە‮ ‬،‮ ‬واتە‮ ‬5+1 ی‮ ‬دەنگەكان‮ . ‬دوای‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بڕیارەكە رەوانەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پیران دەكرێ و لەوێش پێویستی‮ ‬بە رەزامەندی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دوو چارەگ دەبێ‮.‬
شێوازی‮ ‬دووەم‮: كاراكردنی‮ ‬هەمواری‮ ‬ژمارە‮ ‬25 ی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬،‮ ‬واتە تۆمەتباركردنی‮ ‬سەرۆك لە كاتی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬خۆیدا‮ ‬،‮ ‬ئەمەش سیناریۆیەكی‮ ‬دوورە و هیچ پێشینەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نیە‮.‬