خەبات‮: ‬رانیار دڵشاد
ساڵانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر قوتابی‮ ‬لە بەشەكانی‮ ‬راگەیاندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی‮ ‬كوردستان دەردەچن،‮ ‬بەڵام تا چەند دەتوانن ئەوەی‮ ‬لە زانكۆ فێری‮ ‬بوون بیخەنە خزمەت میدیا،‮ ‬خۆ زۆر قوتابیش هەن بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان نەچووەنەتە بەشی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬بەشەكەیان خۆشدەوێ،‮ ‬تا چەند دەتوانن لە بواری‮ ‬میدیادا جێبەجێی‮ ‬بكەن،‮ ‬چونكە كە بەشەكەیان تەواو دەكەن،‮ ‬دەبێ لە هەردوو رووی‮ ‬تیۆری‮ ‬و پراكتیكییەوە ئامادەكراو بن،‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬وەڵامی‮ ‬زیاتر سەروەت مستەفا كە ئەمساڵ بەشی‮ ‬میدیای‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬لە هەولێر تەواو كردووە بەم شێوەیە بۆ خەبات قسەی‮ ‬كرد‮.‬

‮ ❊ ‬سەرەتا بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬بەشی‮ ‬راگەیاندن و ئامادەبوونی‮ ‬قوتابیان بۆ تێكەڵبوون بەو بەش و كێشەی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬راگەیاندن گووتی‮:‬‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن بەشێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬هەموو ژانر و جومگە جیاوازەكانی‮ ‬ڕاگەیاندن وەك‮ ‬ڕیپۆرتاژ،‮ ‬مۆنتاژ،‮ ‬كامێرامانی،‮ ‬ڕاپۆرت و هەواڵ‮ ‬هەموو ئەو بابەتانەی‮ ‬كە پەیوەستن بە كاری‮ ‬میدیای‮ ‬لە لایەن مامۆستایانەوە فێری‮ ‬قوتابیان دەكرێ،‮ ‬بە هەردوو شێوازی‮ ‬تیوری‮ ‬و پڕاكتیكی،‮ ‬بەشێكی‮ ‬پەیوەستە بە هەوڵ و ماندووبوونی‮ ‬مامۆستایان،‮ ‬كە چۆن قوتابیان بتوانن فێربن و كاربكەن و پشت بە توانای‮ ‬خۆیان ببەستن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬پەیوەستە بە خودی‮ ‬قوتابی‮ ‬خۆی،‮ ‬تاچەند هەوڵدەدات ئەو زانستەی‮ ‬كە وەری‮ ‬گرتووە،‮ ‬بە شێوەی‮ ‬پڕاكتیكی‮ ‬جێبەجێی‮ ‬بكات‮.
‬
زیاتر لەو بارەیەوە قسەی‮ ‬كرد و گووتی‮: ‬بۆیە بە بۆچوونی‮ ‬من كاتێك كە قوتابیان دەچنە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان،‮ ‬دوو پشكی‮ ‬هەیە‮ ‬یەكەمیان پەیوەستە بە مامۆستایان دووەمیان پەیوەستە بە خوودی‮ ‬قوتابیان،‮ ‬تاچەند گرنگی‮ ‬بە توانای‮ ‬خۆیان دەدەن لە بوارەكەی‮ ‬خۆیان بواری‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬بەڕای‮ ‬من لە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاڕادەیەك قوتابیان ئامادەیان هەیە،‮ ‬چونكی‮ ‬ئەو بەشەی‮ ‬كە لێی‮ ‬دەخوێنن بەشی‮ ‬میدیا،‮ ‬تا ئێستاش كۆمەڵێك كێشەی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك نەبوونی‮ ‬ئامێری‮ ‬پراكتیكی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬شوێنێكی‮ ‬گونجاو بۆ پێگەیاندنی‮ ‬قوتابیان،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەش قوتابیان خۆشیان كەمتەرخەمن‮.‬

‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ تا چەند دوای‮ ‬دەرچوون،‮ ‬ئەو قوتابیانە بەدوای‮ ‬كاردا دەگەڕێن و تا چەند زەمینەی‮ ‬وەرگرتنیان لە دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن بۆ خۆشكراوە،‮ ‬گووتی‮:‬‮ ‬هەموو بەشەكان نەك تەنها بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬كاتێك قوتابی‮ ‬بڕوانامە وەردەگرێ بەدوای‮ ‬كاركردن دەگەڕێ،‮ ‬هەوڵدەدا لە شوێنێك كاربكات،‮ ‬بەڵام دەرچووانی‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن جیاوازتر مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ،‮ ‬چونكە چانس و هەلی‮ ‬كاركردنیان جگە لە ناوەندەكانی‮ ‬حكوومی،‮ ‬دەتوانن لە دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندنیش كاربكەن،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬من بزانم ئەوانی‮ ‬پێش ئێمە دەرچوونە بەدوای‮ ‬ئیش گەڕاون،‮ ‬بەڵام وەكو پێویست ئیشیان دەست نەكەوتووە،‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬بۆ دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە نەیانتوانیوە قوتابی‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن كە بە ئەكادیمی‮ ‬خوێندوویەتی،‮ ‬وەربگرن و بەرەو پێشیان ببەن‮. ‬

‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ دەرچووانی‮ ‬بەشی‮ ‬میدیا چی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئایا بێ ئومێد ببن و هەوڵی‮ ‬وەدەستهێنانی‮ ‬كار نەدەن؟‮ ‬یان بە پێچەوانەوە هەوڵی‮ ‬وەدەستهێنانی‮ ‬كار بدەن،‮ ‬گووتی‮:‬‮ ‬پێشنیاری‮ ‬من بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬كە دەرچووی‮ ‬بەشی‮ ‬ڕاگەیاندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان،‮ ‬پێویستە برەو بە تواناكانی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬چونكە ئەو زانست و زانیارییەی‮ ‬كە لە ناوەندەكانی‮ ‬ئەكادیمی،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو دووساڵە‮ ‬یان چوار ساڵە وەریان گرتووە،‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬گەشەی‮ ‬پێبدەن و بە شێوەی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر بكەن،‮ ‬بەردەوام هەوڵی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬ئیش بدەن،‮ ‬لە گشت بوارەكانی‮ ‬میدیا چ‮ ‬ڕادیۆ چ تیڤی‮ ‬چ‮ ‬ڕۆژنامە،‮ ‬بتوانن تیایاندا كاربكەن،‮ ‬گرنگی‮ ‬بە خۆیان بدەن و تواناكانی‮ ‬خۆیان بچەسپێنن‮.‬

‮❊ ‬ساڵانە ئەو قوتابیانەی‮ ‬بەشی‮ ‬میدیا تەواو دەكەن،‮ ‬جگە لە نووسینی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬دەرچوون،‮ ‬لە رووی‮ ‬پراكتیكیشەوە بەپێی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬میدیا،‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬پراكتیكییان دەبێت،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو پرۆژە پراكتیكییەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬كە بریتی‮ ‬بووە لە دەركرنی‮ ‬رۆژنامە و تا چەند پشتیان بەخۆ بەستووە گووتی‮:‬‮ ‬ئێمە رۆژنامەیەكمان بەناوی‮ ‬شۆڕەژن‮ ‬دەركرد كە چوار لاپەڕە بوو،‮ ‬یەكێكە لە ئەركەكانی‮ ‬قۆناغی‮ ‬چواری‮ ‬زانكۆ كەپێی‮ ‬هەڵساوین و ئەنجاممان داوە،‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬ئێمە بووە وەكو قوتابیان كە جێ بەجێی‮ ‬بكەین،‮ ‬لەبەرئەوە لە تەواوی‮ ‬كارەكان پشتمان بەخۆمان بەستووە،‮ ‬تەنها لە هەندێ حاڵەت كە پێویست بووە،‮ ‬پرس و‮ ‬ڕاوێژمان بە مامۆستایان‮ ‬یاخود كەسی‮ ‬ئەزموندار و شارەزا كردووە،‮ ‬تەواوی‮ ‬كارەكانی‮ ‬ناوەرۆكی‮ ‬ڕۆژنامەكە،‮ ‬وەك ئامادەكردنی‮ ‬بابەت و‮ ‬ڕاپۆڕت و چاوپێكەوتن و دیزاین و وێنەگرتن و كاری‮ ‬مەیدانی‮ ‬و دەرچوون،‮ ‬هەمووی‮ ‬بە ماندوو بوونی‮ ‬خۆمان ئەنجام دراوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬جێ پەنجەمان دیار بێت و هەوڵێك بێت بۆ تاقیكردنەوەی‮ ‬تواناكانی‮ ‬خۆمان‮.‬