گۆنزالۆ هیگواین هێرشبەری یانەی میلان گوتی: یۆڤنتۆس مامەڵەیەكی باشی لەگەڵ دەكردم، تا ئەوكاتەی ناچاركرام یانەكە جێبهێڵم لەدوای واژۆكردنی بۆندی هێرشبەری پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ. هیگواین بۆ ماوەی دوو وەرز خواستن ریزی یانەی یۆڤی بەرەو میلان جێهێشت، دوای ئەوەی دووجار خولی ئیتاڵیاو جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناو 55گۆڵی لە 105یاری لەسەر ئاستی هەموو خولەكان تۆماركرد. هێرشبەری ئەرژەنتینی دووپاتیكردەوە كە بڕیاری جێهێشتنی یانەكە بڕیاری خۆی نەبوو، كە دوای ماوەیەكی كەم لە واژۆكردنی بۆندی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هات.
هیگواین بەرۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرتی راگەیاند كە لەپێنج شەممەی رابردوو دیمانەیەكیان لەگەڵ ئەنجامدا، گوتی: هەستم بەشتێكی هەڵەكرد كاتێك لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتم لەیاری جامی ئیتاڵیا لە ئایاری رابردوو بەرامبەر میلان. هیگواین گوتی: لەو رۆژەدا هەستم بە شتێكی نامۆكرد و پاشان بۆندی رۆناڵدۆ واژۆكرا. بڕیاری رۆیشتنم بڕیاری من نەبوو، هەموو شتێكی بە یۆڤنتۆس بەخشی و نازناوم لەگەڵ بەدەستهێنا، پاشان رۆناڵدۆ هات، یانەكە ویستی شتێك لەئاستم كەم كاتەوەو پێیان راگەیاندم كە ناتوانم بمێنمەوە، بەدوای چارەسەری دەگەڕێن، باشترین چارەسەریش میلانۆ بوو، هیگواین دووپاتیكردەوە كە هیچ هەستێكی خراپی نییە. هیگواین دەڵێت: هەستم پەیوەندی بەخۆشەویستی هەیە، چونكە ئەوان بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ كردم، هاوڕێ و هاندەران مامەڵەی باشیان لەگەڵ كردم، بەڵام داوای رۆیشتنم نەكرد، هەروەكو هەمان دەڵێن دووریان خستمەوە. هیگواین لە یەكەمین 9 یاریدا لەگەڵ میلانۆ 4گۆڵی تۆماركردووەوە یەكەمین یاری دێربیش ئەمشەو ئەنجام دەدات.










