سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دوێنێ دووشه‌ممه 2/11/2026، فه‌رمانێك له‌لایه‌ن دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركراوه به‌پێی ((یاسای لابردنی زێده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی)) بۆ ده‌ستگیركردنی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خه‌باتگێڕ به‌ڕێز كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود، گوایه له هه‌ر شوێنێك ببینرێت ده‌ستگیر بكرێت؟!
كاتێك ڕژێمی به‌عس له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا به ناچاریی كوردستانی به‌جێهێشت و كۆمه‌ڵێك بنه‌و بنكه‌و بینای له دوای خۆی به‌جێهێڵا كه زۆربه‌یان باره‌گا و شوێنی سه‌ربازی و ئه‌منی و جێگه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی كوردستان بوون و به‌ره‌ی كوردستانی كه تازه له شاخ هاتبوونه نێو شاره‌كانه‌وه و حزب و لایه‌نه‌كان، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی توانای خۆی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و جێگه و باره‌گا و سه‌ربازگانه‌دا گرت و كردیانه باره‌گای حزبی و هه‌ندێكیش به جێگه‌ی نیشته‌جێ بوونیان.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هه‌موو حزبه‌كان به‌شداربوون و ئه‌وه‌ش به كارێكی ناوازه له قه‌ڵه‌م نه‌دراوه، جا لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ له‌م كاته‌دا بڕیارێكی له‌م جۆره به ته‌نیا دژی كاكه حه‌مه و حزبه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت و ده‌درێته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ڕێزیان وه‌ك تاوانبار نیشان بدرێ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن – له هه‌ر شوێنێك ببینرێت- گوایه ده‌ستگیر بكرێ كه به‌ڕاستی بێ مانا و ناوه‌ڕۆكه، چونكه هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانین، ئه‌و جۆره بڕیاره به‌و شێوه‌یه ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت، مه‌گه‌ر ته‌نیا مه‌به‌ست له‌و “فه‌رمانه” بێڕێزی بێت.
گه‌ر ئه‌مه بڕیارێكی حكوومی سه‌رتاسه‌ری و بۆ هه‌موو هه‌رێم بووایه، ئه‌وا به جۆرێكی دیكه سه‌یر ده‌كراو ڕه‌نگه به ئاسانیش پیاده بكرابا، به‌ڵام به ته‌نیا بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و ئازای شه‌ڕه‌كانی دژ به ڕێكخراوی داعش كه تێیدا جگه‌رگۆشه‌یه‌كی ئازا و به جه‌رگی له‌به‌رچاوی خۆی شه‌هید كرا و ئاماده‌ی به‌جێهێشتنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیش نه‌بوو، له ناهه‌قی و بێ ویژدانیی زیاتر نییه، جگه له سووكایه‌تی به خه‌باتی (پ. م) و نیشتمان.
با دادگه‌كان خه‌ریكی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه بن كه له به‌غدا و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ڕۆژانه به چاوی خۆیان ده‌بینن، كه‌چی به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان و پیلانڕێژی شه‌یتانئاسا دژی ده‌كرێت و ئه‌وانه نه ته‌نیا بێده‌نگن، به‌ڵكوو به‌شدارن له پلاندانان بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌زاران قوربانی له‌پێناودا دراوه.
بڕۆن یه‌خه‌ی ئه‌وانه بگرن، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته كه‌ڕه‌نای دوژمن و ناحه‌زانی ئه‌م هه‌رێمه نه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و دڵسۆزی ئه‌م نیشتمانه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین، هه‌موو پێشمه‌رگه‌و نیشتمانپه‌روه‌رێك پشتیوانی كاكه حه‌مه‌یه.