وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
نووسراوی خەرجکردنی مووچەکە راستەوخۆ ئاراستەی بەشی ژمێریاری کراوە؛ چەند رێکارێکی کارگێڕیی کەم ماون، پاش تەواوبوونیان راستەوخۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.