ئازاد حاجی شه‌ریف
دوێنێ بابه‌تێك بووه مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی خه‌وڵكی كوردستان، ئه‌ویش بڕیاری ده‌ستگیركردنی كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه‌س له سه‌رووی یاسا بێت، به‌ڵام كاتێ یاسا ده‌كرێته ئامراز بۆ لێدان له كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی وه‌ك كاكه حه‌مه جێی پرسیاره.
ئه‌و بابه‌ته‌ی كراوه‌ته بیانوو بۆ ده‌ستگیركردنی كاكه حه‌مه، باره‌گایه‌كی حزبی سۆشیالیسته، كه وه‌ك وته‌بێژی ئه‌و حزبه ڕایگه‌یاند له ساڵی 1991ـه‌وه باره‌گای حزبه‌كه‌یانه، ئه‌وه‌ش ڕاسته له دوای ڕاپه‌رینی سالی 1991ـه‌وه زۆربه‌ی بینا و مومته‌له‌كاتی حكوومه‌تی به‌عس بوون به باره‌گای حزبه‌كانی كوردستان، زۆر له‌و بینایانه تاپۆكران، كه‌واته لێره‌دا نابێ بانێك و دوو هه‌وا بێت.
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك چاوی خرابێته‌سه‌ر، به‌ڵام حزبه‌كه‌ی كاكه‌حه‌مه تازه نه‌چووه‌ته ناویه‌وه، به‌ڵكوو 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ته یه‌كێك له باره‌گاكانی ئه‌و حزبه.
كاكه حه‌مه تێكۆشه‌رێكی دیاری گه‌له‌كه‌مانه، هه‌میشه به‌رگریكارێكی دڵسۆز و به وه‌فابووه بۆ خاكی كوردستان، له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌شدارییه‌كی كارای كرد و كوڕه‌كه‌شی له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانی كه‌ركووك له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید بوو، كاكه حه‌مه ئه‌وه‌نده به هه‌ڵوێست بوو، نه‌یویست سه‌نگه‌ر چۆڵ بكات و له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌ی كوڕه‌كه‌ی بچێته‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، ده‌مێكه ماشێنی په‌لاماردان به ناوزڕاندن له به‌رانبه‌ر كاكه حه‌مه‌دا خراوه‌ته‌گه‌ڕ، ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ی له جیاتی داگیركه‌ران سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ران ده‌كه‌ن، چه‌ند ساڵێكه په‌لاماری ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ش ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی هه‌یه. زۆرجار هێشتا كاكه حه‌مه لێدوانی به‌ته‌واوی بڵاونه‌بۆته‌وه، تاقمه حازربه‌ده‌سته‌كانی ناشیرینكردنی نیشتمان به‌ناوی ململانێی حزبایه‌تی، په‌لاماری ده‌ده‌ن. بۆیه هه‌ق نه‌بوو له‌و كات و ساته‌دا ئه‌و بڕیاره بكرێته ئامرازێكی لێدان له كه‌سایه‌تی ئه‌و تێكۆشه‌ره، چونكه بڕیاره‌كه هێزی یاسایی له‌ده‌ست ده‌دات و مۆركێكی ئاشكرای سیاسیی پێوه ده‌لكێت.
كاكه حه‌مه و هه‌موو كاكه حه‌مه‌كان نابێ له‌سه‌رووی یاسابن، دلنیام ئه‌ویش نایه‌وێ یاسا پشتگوێ بخرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه یاسا بكرێته به‌رگی كه‌یسی سیاسی، مه‌به‌ستیش ئه‌وه نییه تێكۆشه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كاكه حه‌مه هه‌ڵوێستی ڕاشكاوانه‌ی هه‌یه و ئێستا باجی ئه‌و هه‌ڵویستانه ده‌دات، ده‌نا ده‌كرا به‌جۆرێك قسه له‌باره‌ی ئه‌و خانووه كرابا كه پێویست بوو له جیاتی ئه‌وێ به شوێنێكی دی و بینایه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، چونكه دوای ڕاپه‌ڕین زۆر له‌و جۆره شوێنانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس خه‌ڵك چووه ناویانه‌وه و دواتر له شوێنی دی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، به كوردی و پوختی ده‌كرا ئه‌و كه‌یسه سیاسییه به یاساییكراوه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته به دانوستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی شایسته كۆتایی پێهاتبا.