سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.