وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/2/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دینار، وەك شایستەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”