گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق، بە یەك گوژمە زیاتر لە 958 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/2/2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە: “وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ، بە یەک گوژمە بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە زووترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکات.