ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی شوقەکەی گۆڕیوە بە کۆشکێکی نایاب و گەورە لە ناوەندی شاری چیشایەر.
هێرشبەرە نەرویجییەکە موڵکەکەی کڕیوە کە لە شەش ژووری نووستن پێك دێت و لەگەڵ هاوسەرەكەی و منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان لەوێ دەژین.
ئاڵدەرلی ئێدج ناوچەیەکی بەناوبانگە و چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی تێدایە، دانیشتووانی ئێستا و پێشووی ئەو وڵاتە بریتین لە ڤێرجیل ڤان دایک و ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی لیڤەرپوول، هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دەیڤد بێکهام و ئێریک کانتۆنا و ڕیۆ فێردیناند ئەفسانەی مانچستەر یونایتد.
ماڵە نوێیەکەی هالاند نزیکەی 30 خولەک بە ئۆتۆمبێل لە ناوەندی شاری مانچستەرەوە دوورە، ئەمەش وایکردووەی ئاسان بێت بۆ هاتووچۆکردن.