یانەی ئێس ئێس روتلینگنی ئەڵمانی کۆچی دوایی لەناكاوی لۆكاس میسنەری یاریزانەکەی ڕاگەیاند.
یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا کۆچی دوایی لوکا میسنەر لە تەمەنی 22 ساڵیدا پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەواڵە هەمووانی تووشی شۆک و سەرسوڕمان کرد.
ڕۆژنامەی بیڵد ئاماژەی بەوە کردووە کە میسنەر بە مردوویی لە جێگاکەیدا دۆزراوەتەوە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی مردنەکە یان بارودۆخەکەی ڕانەگەیەندراوە.
لوکا میسنەر لە ئەکادیمیای لاوانی یانەکەدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد و وردە وردە بەرەو تیپی یەکەم سەركەوت، کە بۆ ماوەی سێ وەرز بەشداری لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا کرد، دواتر دابەزی بۆ خولی پێنجەم دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 یانەكە ئیفلاسی خۆی ڕاگەیاند.