ڕێبوار حەمەلاو شوانی
به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و وردبوونه‌وه له‌سه‌ر كرده‌وه و كاره‌تێكده‌رانه‌كانی تاقمه هه‌رزه‌كار و مافیاگه‌ریی (کاڵفامی سیاسیی لە سلێمانی) به پاڵپشتی هه‌ندێك گرووپ و میلیشای له یاساده‌رچوو هه‌ر له ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌وه به كاری تیرۆر و تۆقاندن و بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ڕفاندن، شۆڕ بووەته‌وه بۆ شاره‌كانی تری كوردستان، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریش سووتاندن و لكاندنی بۆمب به شوێنه‌گشتییه‌كان و به‌رپرسی باره‌گا و شوێنه‌گشتییه‌كان تا هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه و تێكده‌رانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه ئاماژه‌یه بۆ په‌له‌قاژه و شكست و خۆشاردنه‌وه له پاڵ تاوان و ئاژاوه‌گێڕی به‌تایبه‌تی كه پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان چووه‌ته قۆناغی ڕژدبوون و ئه‌نجامدان.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه (کاڵفامی سیاسیی لە سلێمانی) پێگەی خۆیان بەکاردێنن بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و تۆقاندن و كاری نایاسایی، به‌تایبه‌تی له ناو جەرگەی شاری سلێمانی كه به پایته‌ختی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری داده‌نرێت. هه‌نگاوه‌كانی تاقمی (کاڵفامی سیاسیی لە سلێمانی) ڕێك سه‌رده‌می دیكتاتۆری و كوشتن و ترس و تۆقاندنی سه‌رده‌می دیكتاتۆریی به‌عس بۆ ئه‌و شاره كوردستانییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه خه‌ونی دوژمنانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بێت، په‌لاماردانی موڵك و ماڵی گشتی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران له ڕابردوو و ئێستاشدا به‌تایبه‌تی و په‌راوێزخستن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و ده‌ركردنی كه‌سانی شۆڕشگێڕ و بێڕێزیكردن پێیان ئاماژه‌یه به په‌ره‌سەندنی مافیاگه‌ریی و لووتكه‌ی كاری تێكده‌رانه له لایه‌ن ئەو تاقمە(کاڵفامە سیاسییەی سلێمانی) و مودێلێكی نوێی چاو زەقکردنەوە لە خەڵک له جیاتی سیاسه‌ت و لۆژیك و دیموکراسییەت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئەو خه‌سڵه‌ت و كرده‌وانەی لە تاقمە کاڵفامەکەی سلێمانی بینراوه بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بریتین له:
یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندن به ئاسایشی ئابووری _ كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی سوتاندن و تیرۆر.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ هێرش و په‌لاماردان له‌نێو هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به سیناریۆ و پیلانگێڕیی پێشتر ئاماده‌كراو، به‌ڵام شكستخواردوو.
سێیه‌م: شه‌ڕی میدیایی و چه‌واشه‌كاری و هاندان له پێناو دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێو هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان.
چواره‌م: ئاماده‌كاری بۆ قه‌یرانسازی و كێشه و ئاڵۆزی بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا؛ له ڕێگه‌ی هه‌ندێك گرووپ و تاقمی مافیا، ئاماژه‌كه‌ش ڕوون و ئاشكرایه، لەبەر ئەوەی تاقمە کاڵفامەکەی سلێمانی له مێژه شكست و هه‌ڵدێرانی خۆی پێشبینی كردووه و ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی نه‌ماوه.
پێنجه‌م: دوای ئاشكرابوون و شكستی پیلانگێڕییه‌كانیان له هه‌ولێر و دهۆك، ئێستا به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و سیاسی و ڕۆشنبیران و هه‌ر ڕۆژه‌و به پاساو و سناریۆیه‌ك كاری تێكده‌رانە و په‌لامارده‌رانه به پاڵپشتی گرووپ و میلیشیاكانی دژ به سلێمانی، ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ونی ئه‌وه‌ش ده‌بینن كه ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌یان بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت.
شه‌شه‌م: له ئێستادا ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رین بووەته شوێنێكی مه‌ترسیدار و شوێنی كوشتن و ڕفاندن و ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاتان بۆ شه‌هیدكردنی كورد و شۆڕشگێڕان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان، ئینجا وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه لە بازرگان و سەرمایەداران و تاڵانكاری له ناوچه سنوورییه‌كان.
حه‌وته‌م: به‌كارهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی وایكردووه، كه ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵكی هیچ هیوایه‌كی بە شاره‌كه نه‌مێنێت، چونكه له ئێستادا زێهنییه‌تی مافیاگه‌ری و هێز و چه‌ك، شوێنی سه‌روه‌ریی یاسا و لۆژیك و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گرتووەته‌وه، نه‌مانی متمانه به هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ڤه‌ری سلێمانی به هۆی ئەو (تاقمە کاڵفامەکەی سلێمانی) زیانی گه‌وره به پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا ده‌گه‌یەنێت.
له ئێستادا پیلان و خه‌ونی تاقمە کاڵفامەکەی سلێمانی، به ته‌نیا تێكدانی سه‌قامگیریی ده‌ڤه‌ری سلێمانی نییه، به‌ڵكوو به پاڵپشتیی نه‌یارانی كورد خه‌ونی تێكدانی ئارامی و شكستپێهێنانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا له ڕێگه‌ی ئاغاكانیان چه‌ندین گوشار و گه‌مارۆ و په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ولێری «پایته‌خت»یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام خه‌ون و پیلانگێڕییه‌كانیان شكستی خوارد.