په‌رژین جه‌عفه‌ر حاجی ڕۆسته‌م*
11ی ئه‌یلوولی1961 له عێراق گۆڕانكارییه‌ك ڕوویدا له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان كورد و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی شۆڕشی 14ـی ته‌موز به‌سه‌ركردایه‌تی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم 1914-1963) و ڕێبه‌ری دۆزی گه‌لی كوردستان (مسته‌فا بارزانی 1903-1979) کە شۆڕشێكی چه‌كداریی ڕه‌وا و پاڵپشت به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵگیرسا، له ئه‌ده‌بیات و ناسینه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌دا (ئه‌یلوول) بووه ناوی شۆڕش و هێز و ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بونیادنا.
به خوێندنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و كاتی عێراق و بێ ئومێدكردنی گه‌لی كورد له سه‌ركردایه‌تیكردندا، كه جه‌نابی بارزانی له یه‌كیەتی سۆڤییه‌ت بوو، به‌عسییه‌كان جۆرێك غروریان بۆ درووستبوو، كه ئیراده‌یه‌ك نه‌ماوه شۆڕشێك له‌به‌رانبه‌ریان درووست بێت، ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی عێراقدا سه‌پاند، ویستی ملكه‌چکردنی كوردیان كردبووه به‌رنامه.
ئه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه به‌عسی و شۆڤینییەی ڕك ئه‌ستوور به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ڕەتده‌كردەوە بارزانیی نه‌مر بوو، ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌ی توانی به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران و نه‌یارانی ئه‌وكات بڵێ: ئیراده‌مان به ناوی ڕێككه‌وتنی ناجدیی و به هێزی به‌عس و عێراق ناشكێندرێت. شۆڕشی 11 ئه‌یلوول بووه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و غرووره به‌عسییه‌ی كه كاولكاری به‌سه‌ر عێراقدا هێنا.
شۆڕشی ئه‌یلوول هاوبه‌شییه‌كی زۆری كوردستانی درووست كرد، ئه‌م هاوبه‌شییه بووه مایه‌ی به‌خشینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز له شۆڕشه‌كانی دیكه، ئه‌ویش جه‌وهه‌ر و پێناسەی ڕاستی شۆڕش و ته‌واوبوونی پایه و ناسێنه‌ره‌وه‌ی شۆڕشێكی چه‌كداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری بوو، چونكه ئه‌یلوول ته‌نیا چه‌كهه‌ڵگرتن نه‌بوو به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی عێراقی، به‌ڵكوو هۆشیارییه‌كی مه‌زنی نه‌ته‌وایه‌تی به دوای خۆیدا درووست كرد، كه ئیراده‌ی میلله‌تێك نه به هێز ده‌شكێندرێت و نه به ڕێككه‌وتنی فریودەر سارد ده‌كرێته‌وه.
مادام به‌شی زۆری سیاسیی و مێژوونووس و ڕۆشنبیران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه به‌رپاكردنی شۆڕشی ئه‌یلوول تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشی تێدایه كه بریتییه له وه‌رچه‌رخانێك، پاڵپشت بۆ ئه‌م ڕایە، گه‌یشتنی كورد و عێراق به ڕێككه‌وتنی 11ـی ئازاری 1970 ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنێت ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی له‌م شۆڕشه‌دا كرد به به‌رگی خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی‌دا، میلله‌تێك به ڕێبه‌رایه‌تیكردنی حه‌كیمانه و قوربانیدانێكی بێ وێنه ده‌توانێت مێژووییه‌ك له پێناو ئازادی و مافه‌كانی خۆیدا تۆمار بكات كه به‌هیچ جۆرێك ناو و ناوبانگی شۆڕشه‌كه‌ی له‌كەدار نه‌كرێت كه ئه‌وكات به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌عسییه‌كان ده‌یانویست ناوبانگی ئه‌م شۆڕشه به یاخیبوون و نانیشتیمانی وێنا بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هاوبه‌شییه‌كی زیاتری له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی شۆڕشه‌كه درووستكرد. له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیكردن و خه‌ڵك و هێزی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات، ده‌بێت پێداگری له سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه هاوبه‌شه بكاته‌وه، كه هه‌میشه له‌به‌رگریدا خاوه‌ن ئیراده بووه، له ئاینده‌یشدا ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ئیراده‌ی هاوبه‌شی میلله‌تی كورد به‌هیچ سیاسه‌تێكی نه‌یاری و دوژمنكاری له‌نێو نابرێت.
* توێژه‌ری مێژووی سیاسی.