خەبات: هەمزە سەرحان:- هونەرمەندی گۆرانیبێژ، چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی بە ناوی «جوانترین چاو» بەم زووانە بڵاو دەكاتەوە، هونەرمەند، چۆپی فەتاح بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی «جوانترین چاو» بڵاو كردەوە، ئاشكرایكرد كە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی كلیپەكەی لە كەناڵی یوتیوب پێشكەش دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە ئەو خانمە هونەرمەندە لە سێ مانگی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم بوو بە دایكی كچێك بەناوی «لیانا»، چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبەدووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە، پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 هاوسەرگیری کرد و خاوەنی دوو كچە.