خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- له‌میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی 30ی و كۆتایی خولی نایابی كوردستان، سبه‌ی دووشه‌ممه كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ له یاریگا جیاجیاكانی كوردستان، 8 یاری گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌وانه له یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی ئارارات، هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات وهه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، له‌یاری دووه‌م و له‌یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ، هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و برایه‌تی به‌یه‌كده‌گه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ی شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی شه‌قلاوه‌ش له‌نێو یاریگاو هانده‌رانی خۆی، پێشوازی له یانه‌ی سۆران ده‌كات، یانه‌ی چوارقوڕنه و ئاكرێی پێشه‌نگ، له یارییه‌كی به‌هێزدا ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌یاریگای وه‌رزشی هه‌ندرێن، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات، یانه‌ی زاخۆش له‌نێو یاریگاو هانده‌رانی پێشوازی له‌یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
سه‌ید سادق و ڕانیه‌ش له‌یاریگای سه‌ید سادق ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، ده‌ربه‌ندیخانیش دوور له‌یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی زاخۆی ده‌لال، شایه‌نی باسه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتا هه‌فته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 30ی خولی نایابی كوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌تی سبه‌ی دوو یاری زۆر گرنگ و هه‌ستیار ئه‌نجام ده‌درێت كه چاره‌نووسی بوون به‌پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌تی ئاكرێ به‌رامبه‌ر چوارقوڕنه یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئاكرێ له‌یارییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر چوارقوڕنه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، ئه‌وا به‌شایسته‌یی ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزی خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان، هه‌روه‌ها یاری نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش یارییه‌كی هه‌ستیار و چاره‌نووسساز ده‌بێت، براوه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌م یارییه‌دا ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، به‌مه‌رجێك چوارقوڕنه له ئاكرێ بباته‌وه، كه‌واته هه‌ر یه‌ك له‌یانه‌كانی ئاكرێی پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پله‌ی دووه‌م و شێروانه‌ی پله‌ی سێیه‌م سبه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه و بوون به‌پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان ده‌جه‌نگن، ئه‌م گه‌ڕه كۆتا گه‌ڕی خولی نایابی كوردستانه، ئه‌نجامی یارییه‌كانی سبه‌ی ڕووخساری پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزه‌كانی 2023-2024 ده‌رده‌خات.
ریزبه‌ندی یانه‌كان له‌پله‌ی یه‌كه‌م تاچوارم:
1-ئاكرێ 49 خاڵ
2-پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 48 خاڵ
3-شێروانه 47 خاڵ
4-ڕانیه 41 خاڵ
ئاماری گۆڵكارانی خوله‌كه له‌پله‌ی یه‌كه‌م تا پله‌ی چواره‌م به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- دانا كامه‌ران لە پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 16 گۆڵ
2- یادگار ئیبراهیم لە سه‌ید سادق 13 گۆڵ
3-رێزدار وه‌لی لە یانه‌ی سۆران 13 گۆڵ
4-دیار عه‌لی لە یانه‌ی هه‌ندرێن 10 گۆڵ