خه‌بات: ئه‌حمه‌د هه‌ولێری:- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمیر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ، یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و گه‌ڕی 4ی خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان بۆ تۆپی پێ، پێنج یاری گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه له یاریگای یانه‌ی هه‌ریر، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ریر و شێخان ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، له یاری دووه‌م و له یاریگای سه‌نگه‌سه‌ر، یانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر میوانداری یانه‌ی خه‌ڵاتی پێنجوین ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌شاری هه‌ولێری پایته‌خت و له یارییه‌كی دیكه‌دا و له یاریگای وه‌رزشی په‌روه‌رده، یانه‌ی په‌روه‌رده پێشوازی له‌یانه‌ی كفری ده‌كات، له‌یاری چواره‌م وله یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی باوه‌نور، هه‌ردوو یانه‌ی باوه‌نور و خه‌بات به‌یه‌كده‌گه‌ن، له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ، یانه‌ی ئاسۆ و باتیفا ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه.
شایانی باسه تاوه‌كو ئێستا له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا سه‌رجه‌م یانه‌كان سێ یارییان ئه‌نجام داوه، خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان، پێی ده‌نێته هه‌فته‌ی چواره‌م و هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌كانی خۆیان حه‌وت یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خوله‌كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراوه، ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین خاڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌گاته یاری كۆتایی، له‌كۆتاییدا دوو یه‌كه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و براوه‌ی یارییه‌كه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان.
سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌م یارییانه ئه‌نجام ده‌درێت:
مه‌خمور- حاجیاوه
شیلادزێ- سنوور
خه‌لیفان- به‌ختیاری
زانكۆی جیهان- شاره‌زوور