چەند سەرچاوەیەكی میدیایی لە عێراق بڵاویان كردەوە كە عەلی رەزا فەغانی ئێرانی یارییەكەی نێوان عێراق و ڤێتنام لە بەسڕە (کە بڕیارە 6ی حوزەیران بەڕێوەبچێت)، لە چوارچێوەی قۆناغی شەشەم و کۆتایی کۆمەڵەکە، شەشەم، لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا، سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی بەڕێوە دەبات، ئەمەش ناڕەزایی و هەڵایەكی زۆری لەنێوەندی شەقامی عێراقی نایەوە.

لەمباەریەوە یەکێتی تۆپی پێی عێراق هاتەدەنگ و ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هەندێک میدیای ناوخۆییەوە سەبارەت بە ڕاسپاردنی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عەلی ڕەزا فەغانی بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان عێراق و ڤێتنام، فیدراسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: هەواڵی ناونانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عەلی ڕەزا فەغانی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکەی نێوان عێراق و ڤێتنام بێ بنەمایە و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەکانەوە نییە، هەروەها ناونانی ئەو ناوبژیوانەش لە تیمەکانی ناوبژیوانی و سەرپەرشتیاری یارییەکان لەلایەن یەکێتی ئاسیا کەمێک پێش یارییەکە لە ماڵپەڕە فەرمییەکانیدا ڕادەگەیەنرێت، ئاماژە بە فیدراسیۆنە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان دەکات.