خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- له‌میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28ی خولی نایابی كوردستان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌یاریگاكانی كوردستان هه‌شت یاری گرنگ و هه‌ستیار به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یاریگای هه‌ندرێن، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ندرێن و ڕانیه ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له یاریگای یانه‌ی چوارقوڕنه، یانه‌ی چوارقوڕنه میوانداری یانه‌ی زاخۆ ده‌كات، له‌یاری سێیه‌م له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له‌یانه‌ی سۆران ده‌كات، هه‌ر له‌درێژه‌ی یارییه‌كاندا و له‌یاریگای یانه‌ی شێروانه، یانه‌ی شێروانه و سه‌ید سادق له‌یارییه‌كی مامناوه‌نددا به‌یه‌كده‌گه‌ن، یانه‌ی ئاراراتیش له نێو یاریگا و هانده‌رانی پێشوازی له‌یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، شه‌قڵاوه و دهۆكیش له‌یاریگای یانه‌ی شه‌قڵاوه ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، له‌یاریگای وه‌رزشی ئاكرێ، برایه‌تی ده‌بێته میوانی ئاكرێی پێشه‌نگ، هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و پیشمه‌گه‌ی هه‌ولێر له‌یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ به‌یه‌كترده‌گه‌ن.
شایه‌نی باسه تا كۆتایی گه‌ڕی 27ی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ئاكرێ به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ له‌پێشه‌نگی یانه‌كاندا دێت ،پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ له‌ریزبه‌ندی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا دێت، یانه‌كانی شێروانه و ڕانیه و سیروانی نوێ له پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا ده‌بیندرێن، بردنه‌وه و دۆراندنی هه‌ر یانه‌یه‌ك له خوله‌كه‌دا ئه‌وا گۆڕانگاری له‌شوێنی ریزبه‌ندی یانه‌كان ده‌كرێت، خوله‌كه به‌ره‌و كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌موو یانه‌كان چاویان بڕیوه‌ته بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئاكرێ ئه‌گه‌ر له‌یانه‌ی برایه‌تی بباته‌وه ئه‌وا پێشه‌نگی یانه‌كان قایمتر ده‌كات.
رێزبه‌ندی خوله‌كه له پله‌ی یه‌كه‌م تا پله‌ی چواره‌م به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئاكرێ- لە پلەی یەكەم بە 47 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لە پلەی دووەم بە 45 خاڵ
شێروانه لە پلەی سێیەم بە 43 خاڵ
ڕانیه لەپلەی چوارەم بە 38 خاڵ