دانیێل کۆلینز تێنسزانی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری داوە ئەمساڵ واز لە یاری كردن بهینیت، كۆلینزی براوەی پاڵەوانێتی میامی گوتی: بەڕاستی باوەڕم وایە بەشێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە من بەم شێوەیە باش یاریم کردووە و کاری باشم کردووە و لە ڕووی دەروونییەوە کە چێژ لە هەموو شتێک وەربگرم، کۆلینز ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ لە خەو هەڵسا، کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووین، لە دڵی خۆمدا گوتم: یەکەمجار دەبێت لە یاری کۆتایی و لە ویلایەتەکەمدا یاری بکەم، لێرەوە دان بەوە دادەنێم كە هۆكاری دەروونی لەدوای ئەو ئاستەوە بووە كە پێشكەشم كردووە.