ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ یاری کۆتایی جامی ڕابیتە، دوای بردنەوەی لە میدلسبرۆ بە ئەنجامی 6- 1، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی باشترین کار کە یانەکەی کردی ئەو فشارە بوو کە دەیخستە سەر و هەوڵی وەرگرتنی تۆپەکانی دەدا، و بەگشتی ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد پۆچیتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی ستایشی یاریزانەکەی کۆل پاڵمەری کرد و بە باشی وەسفی کرد لە تێگەیشتن لە یارییەکان و خاوەن بەهرەیەکی ناوازە و توانای یاریکردنی لە زیاتر لە شوێنێکدا هەیە.