خهبات: هاوار مورتكهیی:- وەرزش تەنها جووڵەی جەستەیی نییە، بەڵکو زمانێکە بۆ گۆڕانکاری، هێز و دروستکردنی نەوەیەکی تەندروست، زۆرن ئهوانهی وهك مامۆستایەکی وەرزش و چالاکوانێک لەم بوارەدا، هەوڵیانداوە وەرزش بکەنە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا، خاتوو ئیلیا حهسهن حوسێن، كه له كهلار دهژی، یهكێكه لهوانهی كه ههوڵی داوه لە ڕێگەی وەرزشەوە، نەک تەنها توانای جەستەیی بەڵکو متمانەبەخۆبوون، ئیرادە و توانای ئافرەتانیش پەرە پێ بدات. لاپهڕهی وهرزشی ڕۆژنامهی خهبات بهپێویستی زانی لهدهرفهتێكدا ئهم خاتوونه وهرزشوان و راهێنهره بهسهر بكاتهوه.
* چۆن ڕووت لە بواری وەرزش کرد و چۆن گەیشتیتە پێشبڕکێکان؟
– به خۆشەویستی و به بەردەوامی هەنگاوم نا و دواتر بواری پێشبڕکێکان بوونە بەشێک لە ژیانی وەرزشیی من، بهشیوهیهك كه نهتوانم لێی داببڕێم.
* چۆن ڕووبەڕووی ئەو تێڕوانینە بوویتەوە کە هەندێک وەرزش تایبەت بە پیاوانە؟
-من باوەڕم وایە وەرزش ڕەگەز ناناسێت، بەڵکو ئیرادە و توانای مرۆڤ دەناسێت، هەوڵم دا بە کار و بەردەوامیی بسەلمێنم کە ئافرەتیش دەتوانێت لە هەر بوارێکی وەرزشدا سەرکەوتوو بێت.
*گەورەترین بەربەستت چی بوو و چۆن گۆڕیت بۆ سەرکەوتن؟
-بەربەستەکان تەنها قوڕساییەکانی ڕێگا نەبوون، بەڵکوو هەندێک تێڕوانینی سنووردارکەریش بوون، من فێر بووم لە جیاتی وەستان لەبەردەم بەربەستەکان، بیانگۆڕم بۆ هۆکارێک بۆ بەهێزتر بوون و پێشکەوتن.
*ئافرەتان چ تایبەتمەندییەکی دەروونیان هەیە کە وایان لێدەکات بەهێز بن؟
-بەهێزیی دەروونی بە ڕەگەز پێوانە ناکرێت، بەڵام ئافرەتێک کە بە ئیرادە و پابەندبوون بەدوای ئامانجەکەیدا دەگەڕێت، دەتوانێت سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت، بەڕای من، نهێنیی سەرکەوتن لە بەردەوامی و باوەڕ بە خۆدایە، دەمەوێت بڵێم ئافرەتی کورد توانای زۆری هەیە، تەنها پێویستە باوەڕی پێ بکرێت و دەرفەتی پێ بدرێت، من باوەڕم وایە هیچ خەونێک بەهۆی ئافرەتبوون نابێت بوەستێت، چونکە ئیرادە سنوور ناناسێت و سەرکەوتن بە کردار دەسەلمێندرێت، نەک بە قسە.