لە درێژەی چالاکییە هونەرییەکانی وەرزی پایزەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بانگهێشتی هەموو هونەردۆستان و خەڵکی هەولێر دەکات بۆ ئامادەبوون و بینینی نمایشی شانۆیی «ئیمپراتۆریەتی هەیاس». ئەم بەرهەمە شانۆییە، گەشتێکی هونەرییە بۆ ناو یادەوەرییە کۆنەکانی هەولێر و هەولێرییەکان، کە بە زمانێکی شانۆیی و دەربڕینێکی هونەری، وێنەیەک لە ژیان، مێژوو و یادەوەرییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم شارە دەخاتە بەرچاو و بەشێک لە ڕابردووی هەولێر زیندوو دەکاتەوە. نووسینی: د. محەمەد عەلی عوزێری دراماتۆرگی و دەرهێنانی: د. ژیلوان تایر ڕۆژ: یەکشەممە، ١/١١/٢٠٢٦ و ڕۆژانی دواتر کات: کاتژمێر ٦ی ئێوارە شوێن: هۆڵی ڕۆشنبیری – هەولێر