خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- پێشكه‌شكاری به‌توانای عێراقی عه‌دنان ئه‌لتائی كه رۆژانه به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆ ئامێز له‌كه‌ناڵێكی عێراقی به‌ناوی (الحق یقال) به‌ڕێوه‌ده‌بات، چه‌ندین جاره له‌سه‌ر بیروراكانی راده‌گیرێت، له‌م رۆژانه به‌هۆی به‌شداریكردنی له كۆڕ‌و سیمنیاره‌كانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر ئاماده بوو، ماوه‌یه‌كی درێژه ناتوانێت به سه‌ردانیش بگه‌ڕێته‌وه عێراق، له دیدارێكی كورتدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه دوای ماوه‌یه‌كی درێژ توانی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌و به‌شداری له‌م پێشانگایه بكات.
له وته‌یه‌كدا بۆ (خه‌بات) دواو گوتی: زۆر خۆشحاڵم دوای 14 ساڵ له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه عێراق، غه‌ریبی ئه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه ده‌كه‌م. سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت، عه‌دنان ئه‌لتائی گوتی: ده‌توانم بڵێم هه‌ولێر جوانه، هه‌روه‌ها دانیشتووانه‌كه‌شی جوانن، ئافه‌رین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م شێوه سه‌ركه‌وتووه ئیداره‌دانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، خوای گه‌وره بیپارێزێت و هیوادارم رۆژ دوای رۆژ گه‌شاوه‌تر بێت، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ولێر بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئێمه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیانی ئازادی بێبه‌شن، ئه‌وكاته‌ی مه‌ودای ئازادی لێ زه‌وت ده‌كرێت، به ناچاری ده‌بێ ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات.