سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌م هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێم ده‌یبینیت، هه‌روا به ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته‌دی و ئه‌وه ئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مانه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له (100) ساڵه قوربانی ده‌دات و له‌و پێناوه‌شدا به هه‌زاران شه‌هید و بریندار و په‌ككه‌وته‌ی داوه، ئه‌مه جگه له وێرانكردنی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی پێشووه كه له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك، به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و قڕكه‌ریشه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌نفال و ڕاگواستن و هه‌وڵی عه‌ره‌باندنی وڵاته‌كه‌مان هه‌رگیز نه‌پرینگاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی تازه له‌به‌ر سێبه‌ریدا ژیان به ئازادی و ئارامی به‌سه‌ر ده‌با به خوێن و قوربانی هاتۆته كایه‌وه.
لێره‌دا بۆیه ئه‌وانه به‌بیر نه‌وه‌ی تازه پێشگه‌یشتوومان ده‌خه‌ینه‌وه كه بزانن ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هه‌ر له چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراقدا، تا ده‌گاته ده‌ستوور و ئاڵا و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆماندا، ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ی ئێستامان نه‌وه‌كانی پێش ئێوه، به قوربانی و تێكۆشانیان، به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان چ له شار و چ له شاخ گه‌یشتووه به‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه هێشتا هه‌ر ئه‌ركی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی پێش ئێوه‌یه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بده‌ینه ده‌ست ئێوه‌ی هێژا تا ئه‌م قۆناغه به‌ره‌و پێشتر و ئاوه‌دانتر و ده‌ستكه‌وتی زیاتر ببه‌ن.
بۆیه هێشتا ئه‌ركی ئێمه ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێ حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو و په‌رله‌مانێكی كارا و ئاڵا و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانتان به زوویی بده‌ینه ده‌ست و ئیدی ڕۆڵی ئێوه ده‌ستپێده‌كات له پاراستن و به‌هێزكردنی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی تا ده‌یگه‌یه‌ننه هیوای دێرینمان كه سه‌دان ساڵه قوربانی بۆ ده‌ده‌ین و هێشتا پێینه‌گه‌یشتووین.
هه‌ربۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه ئه‌مڕۆ كه هه‌ست به‌و ئه‌ركه نیشتمانییه پیرۆزه بكات و به زووترین كات حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، ده‌ستنیشانكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و تێكڕا دامه‌زراوه‌كانی تری هه‌رێم كارا بكرێنه‌وه و به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، چونكه ئێستا به ئاشكرا هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت نه‌مانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌زییه‌ت به ڕوونی ده‌بینرێ و هه‌وڵی هه‌مواركردنی ده‌ستووریش هه‌ست پێده‌كرێت، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ی كورد نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ نه‌وه‌ی ئێمه كه له كاته سه‌خته‌كاندا شانی داوه‌ته به‌ر ئه‌ركه قورسه‌كان، ئێستا ده‌بێت به نیوه‌چڵی بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی به‌جێ نه‌هێڵین و ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه كه پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مانه بۆ ئێوه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و داهاتوو به دامه‌زراوه‌یی و تۆكمه‌یی و یه‌كگرتوویی بخه‌ینه به‌رده‌ست.
بۆیه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی كاریگه‌ری و ڕێگر نه‌بێت، چونكه ئه‌مه به‌نده به چاره‌نووسی هه‌موومانه‌وه و دواكه‌وتنیشی كاره‌ساتباره.
ئه‌م به‌رهه‌می خوێن و قوربانییه هه‌موو ڕۆژێك هه‌لی بۆ ناڕه‌خسێت و دووباره نابێته‌وه..