دوێنێ سەرنووسەری خەبات مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا و نووسەر و شاعیر حەمەسەعید حەسەن سەردانی مامۆستا (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل)ی چیڕۆکنووسیان کرد و لە هەواڵی تەندروستییان پرسی و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ خواست، لای خۆیانەوە خانەوادە و مامۆستا ئەحمەد خۆشحاڵییان پێشان دا.
شایانی وتنە مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لەدایکبووی خورماتووە و چەندین کتێبی نووسیوە. جیا لەنووسینی چیڕۆک، مامۆستا ئەحمەد ژمارەیەک بەرهەمی ئەدەبیی لە تورکی و عەرەبییەوە کردۆتە کوردی، یەکێک لە نووسەرە دیارەکانی (ئەدەب و هونەر)ی پاشکۆی ڕۆژنامەی برایەتی بووە، مامۆستا ساڵانێکی زۆرە خزمەتی ئەدەب و مێژووی کوردی دەکات، یەکێک لە چیڕۆکنووسە دیارەکانی کوردە. ماوەیەکە تەندروستیی باش نییە، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین.