ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کیلیان مباپێ و لامین یامالی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێزێکی تەواویان بۆ هاری کەین هێرشبەری یانەی بایرن میونشن نەگرتووە، دوای ئەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ساڵی ٢٠٢٦ی بەدەستهێنا، ئەمەش بە ئاماژەدان بە هەڵسوکەوتی ئەو دووانە لە کاتی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە لەندەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، کەین دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکەی سڵاوی لە مباپێ و یامال کرد، بەڵام وەڵامی چاوەڕوانکراوی لێ وەرنەگرتنهوه، بەو پێیەی لەسەر کورسییەکانیان مانەوە و ههڵنهستان.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، کاپتنی ئینگلتەرا کڕنۆشی بۆ تەوقەکردن لەگەڵ یاریزانە فەڕەنسییەکان بردووە، هاوکات مباپێ به سەرقاڵی دەرکەوتووە، بیری بە ئاراستەیەکی دیکەدا دەبات، پێش ئەوەی کەین هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجی بدات. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەستێرەی ڕیال مەدرید لە کورسییەکەی هەڵنەستاوەتەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە براوە بکات.