یانەی چێڵسی لەماوەی زستانی ئێستای مێرکاتۆ بڕیاریدا یاریزانێکی بەڕازیلی بگوازێتەوە، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” نووسیویەتی: چێڵسی گرێبەستی ئەندرێ سانتۆسی بەڕازیلی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڤاسکۆ دی گامای تەواوکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، چێڵسی لەگەڵ ئەو یاریزانە و ڤاسکۆ دی گاما ڕێککەوتووە و تەنها بۆ ئەندرێ سانتۆس دەمێنێتەوە کە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت، وە شارەزای گواستنەوەکە لە کۆتاییدا وتی: ئەندرێ لەگەڵ خێزانەکەی لە لەندەنە، چێڵسیش 12.5 ملیۆن یۆرۆ وەک پارەیەکی دیاریکراو دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات،جێگای سەرنجە ئەندرێ سانتۆس تەمەنی 18 ساڵە، لە پۆستەکانی هێڵی بەرگری بەرگری و یاریزانی ناوەڕاستی پاڵپشتدا یاریبدەکات.