یانەی ڤایادۆلید دانی بە هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستانەی ژمارەیەک لە هاندەرانیدا نا لە بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، لە یارییەکەی هەردوو یانە، هەینی ڕابردوو، لە قۆناغی ١٥ی لالیگا، ڤینیسیۆس لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پشتڕاستی کردەوە و گووتی:ڕەگەزپەرستەکان بەردەوامن لە چوون بۆ یاریگاکان و لە نزیکەوە چاودێری گەورەترین یانەی جیهان دەکەن، لالیگاش هیچ ناکات.

ڤایادۆلید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وتی: یانەکە بە تەواوی ئیدانەی هەر جۆرە ڕەگەزپەرستییەک دەکات، و زۆر پەشیمانە لەوەی ڕوویدا” ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان ئێمە ئامادەین هاوکاری لەگەڵ لالیگا بکەین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکان، هەروەها مافی خۆمانە ڕێکاری دیسپلین بگرینەبەر لە ئەگەری دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ فەزای ڕەگەزپەرستی لە تۆپی پێ و کۆمەڵگادا نییە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڤایادۆلید بڕیاریداوە ڕێوشوێنی زیاتر و زیاتر جێبەجێ بکات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و دوورکەوتنەوە و بەرەنگاربوونەوەی هەر ڕەفتارێکی هاوشێوە، لە کۆتاییدا وتی: ئەم ڕووداوە تاکەکەسیانە نوێنەرایەتی زۆرینەی ڕەهای هاندەرانی ڤایادۆلید ناکەن.. هەمیشە ڕێزیان لێدەگیرێت، هەروەها لەبەردەم ڕیاڵ مەدرید بەشدارییان کردووە لە پێشکەشکردنی نمایشێکی جوان لە یاریگاکانەوە.