تا ئێستاش کاردانەوەی جیهانی لە بارەی گواستنەوەی ئەفسانەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ئەلنەسری سعودی بەردەوامە، یانەی نەسر دوو چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاندوو و دووپاتی کردەوە کە یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو واژۆ کردووە.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕێککەوتنێک هەبووە بە خواستن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی کە خاوەندارێتی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە دەکات، لە ئەگەری ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە گەرەنتی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو.
لە وەڵامی ئەم هەواڵەدا، سەرچاوەیەک لە یانەی نەسر ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بۆ سایتی کوورا پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستی “ئەلعەلامی” لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەم بڕگەیەی تێدا نییە، هەمان سەرچاوە زیادی کرد: ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک باس نەکراوە، ڕۆناڵدۆ لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندبووەوە، بە ڕەزامەندی هەردوولا.