دژەتیرۆری کوردستان، وردەکاریی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە کەلار لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە ئاشکرا دەکات.
دژەتیرۆری کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.