ئەمڕۆ هەینی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی 20 هەزار شوقەی کرێچییان کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست دەکرێت بڵاو کرایەوە و لەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن ناویان تۆمار بکەن.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە فۆڕمەکە بەردەست دەبێت تاوەکوو 2ی تەمووز هاووڵاتیان دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە و هەڵبژاردنی جۆری شوقەکان بەگوێرەی ئەندامانی خێزان زیاد دەبێت.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌