بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیك لە نزیك كەلار رووی دا، تا ئێستە سێ‌ كوژراو هەیە، باس لە هێرشی درۆن دەكرێت و ئەو كەسانەشی گیانیان لە دەست داوە سەر بە پەكەكەن.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی حوزەیران، تەقینەوەیەك لە‌ شارۆكەی كە‌لار رووی دا، شوێنی تەقینەوەكە لە نزیك سایلۆی كە‌لار بوو.

بەپێی زانیارییەكان  سێ تەرم گواستراوە‌تەو‌ە‌ بۆ نەخۆشخانەكەیان كە جەستەیان بە تەواوی سووتاوە.

 هێشتا لایەنی فەرمی هیچ شتێكی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەكان پێدەچێت تەقینەوەكە بەهۆی درۆنەوە بووبێت ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج باس لەوە دەكرێت چەكدارانی پەكەكەی تێدا بێت.