به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زانیاری له‌سه‌ر خنكاندنی هاووڵاتییه‌كی به‌ په‌ت له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌ خسته‌ڕوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:  پێنجشه‌م دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕووداوەکە.

ڕاشیگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بە ناوی شێرزاد قادر وەلی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشان کرا کەوا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە، کەوا بە پەتێک خنکاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.