خهبات: هاوار مورتكەیی:-
دامە یەكیكە لەو یارییانەی كە بەم دواییە بایەخیكی زۆری لە جیهان پێدراوە و بەردەوام پاڵەوانێتی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی بۆ دەكرێتەوە، تەنانەت ئەو یارییەش پاڵەوانێتی لە ئاستی جامی جیهانی و ئۆڵۆمپیادیشی هەیە و یاریزانەكان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامیە بەرز ركابەری لە پاڵەوانێتییەكان دەكەن، یەكێ لەو یاریزانانەش خاتوو مووگی مۆنگۆنۆیە Moogii Mongoonoo كە لەدیمانەیەكی لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات بەمشێوەیە باسی ئەو یارییەی بۆ كردین:
بڕانامەی بەرزی دامە
مووگی كە لە ساڵی 1985 لە هەریمی كۆرونوگۆبی مەنگۆلیا لەدایك بووە دەڵێت: كاتیك قوتابی ئامادەیی بووم، كارەباچییەك هاتە ماڵەكەمان بۆ چاكردنی كارەبا، ئەو لەكاتی پشووی خۆی فێری كردم چۆن بەردەكانی دامە بجولێنم، لەوكاتەوە خۆشەویستیم بۆ یاری دامە چوو، لە پۆلی نۆیەم بۆ یەكەمجار بەشداریم لە پاڵەوانێتییەكی هەرێمەكەمان كرد و پلەی دووەمم بەدەستهێنا و ئەمە وایكرد زیاتر حەزم بچێتە سەر ئەو یارییە، چونكە زۆر بەخێرایی فێربووم، لە ساڵی 2014 لە پاڵەوانێتی دامەی مەنگۆلیا ئاستێكی باشم پێشكەشكرد و توانیم بروانامەی ماستەر بەدەست بهینم Ded. Master? هەروەها گوتی: هەرچەندە خۆم بە یاریزانێكی پیشەگەر نازانم بەڵام خۆم بە یاریزانێكی چالاك و بەردەوام دادەنێم.
فێردەبی خۆبەدەستەوە نەدەیت
دواتر ئەو خانمە مەنگۆلیە سەبارەت بەو یارییە گوتی: لە ژیاندا زۆر دەرفەت دیتە بەردەم مرۆڤەكان، هەندێكیان دەتوانن ژیانی ئەو مرۆڤانە بگۆڕن، لە باشتر بۆ باشتر، خەزەكەم ئەوە بڵێم كە ئەگەر ژیان یارییەك بوایە هەرگیز بەردەوام نەدەبوو، یاری دامە منی فێرە زۆر شت كرد، لەوانە دووربینییەكی لەتەواو لەسەر ژیان، هەرچەند فشارت لەسەر بێ فێرە خۆبەدەوەستەوەنەدانت ناكات، هەمیشە بیركردنەوەكانت بەرەو ئاقارێكی دروست دەبات، پێم وایە لە یاری دامەدا هەست دەكەم ئەوكەسە نیم كە جاران لە سەندوقێكدا بووم، ئێستا هەموو دونیا دەبینم، هەروەها لە یاری دامەدا ئەو بیردۆزە هەیە كە هەرچەند كۆشش بكەیت و هەوڵ بدەیت، ئەوا لەبەردەم رێگاكەتدا بەرچاوروونی و دەسكەوت دەبینی، بەردەوام دامە هانت دەدات كە هەڵەكانت دووبارە نەكەیتەوە و فێرت دەكات بەڕەنگاری مەحالەكان ببیتەوە، من بەو شێوەیە دەڕوانمە یاری دامە.










