خەبات: سولین سلێمان:-
نەوژین سۆران شاعیرو بێژەری بەتوانا، بە شیعرە ناوازەكانی توانی خاوەنی هەوادارێكی زۆر بێت. لە چاوپێكەوتنێكدا تایبەت بۆ رۆژنامەی خەبات دەڵێت: لە گەرەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی لە دایكبووم، دواتر پەیمانگای هونەرەجوانەكان بەشی شانۆم تەواوكرد، سەرەتا لە رادیۆی Xfm دەستم پێكرد، جێگایەكی زۆر باش بوو بۆم، كە ناوی من وەك نەوژین سۆران ناسرا، دواترلە كەناڵێك بێژەری هەواڵە سیاسیەكان بووم، بەڵام ئێستا وازم لێ هێناوە.
لە پرسیارێكدا، كە ئایا دەگەرێتەوە بۆ كاری بێژەری؟ لە وڵامدا نەوژین سۆران دەڵێت: بە تەواوەتی دڵنییا نیم، بەڵام وا بریارە كە بە تەواوەتی نەگەرێمەوە،لە پرسیاری ئەوەی كە چۆن بو بڕیاری دا دەست بە نووسینی شعر بكەیت؟
دەڵێت: ئەگەر تۆ بەهرەو ئیلهامت هەبێت، كە سروشتییە دەبێت لە خۆتدا بوونی هەبێت، دەتوانی شیعر بنووسیت، جگە لە خولیا كە مرۆڤ خۆی دەبێت شیعر دۆست بێت بە هەمان شێوە ئەوەش بەهرەیەكە دەبێت لە مرۆڤدا بوونی هەبێت، دواتر دەتوانێت شیعر بنووسێت. لەوانەیە ئەو هەستانە لە زۆر كەسدا هەبێت، بەڵام كەم كەس هەیە دەتوانێت بەكاری بێنێت، من لە2004 ەوە شیعر دەنووسم، بەڵام بڵاوم نەكردونەتەوە، دواتر كاتێك شیعرەكانم لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە دەنگدانەوەیەكی باش و خێرایان هەبوو، خەڵك زۆر بە دڵیان بوو ، زۆر رایان لێ بوو، ئەوەش جێگای خۆشحاڵییەكی زۆر بوو، چونكە بە شێوەیەكی بەردەوام گوێم بۆ ئەو تۆمارە شیعرییەكان و دەنگییەكان دەگرت چێژم لێ دەبینی، تاكە شت بوو كەلە گۆرانییەك زیاتر چێژم لێ دەبینی و بەردەوام گوێم لێ دەگرتن، ناوبراو دووپاتیشیكردەوە كەوا خاوەنی5 كۆڕی شیعریم دیارترینیان لە شاری سلێمانی بوو كە ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەی كۆرە كە ببون، دواتر لە ساڵی2017 ئەلبومێكم بە ناویگوڵدان كە لە 14 تراك پێكهاتبوو بڵاو كردوە، لە ساڵی 2019 كتێبێكم بە ناوی تەم و تۆ بڵاوكردەوە لەگەڵ سی دی یەك كە لەگەڵ كتێبەكەدا بوو، جێگای خۆشحاڵییەكی زۆرە بۆ من كە كتێبی تەم و تۆ یەكێك بوو لە پر فرۆشترین كتێبەكانی ساڵ كە زیاتر لە 16000 شازدە هەزار دانەی لێ چاپ كرا و فرۆشرا.
لە بارەی ئەوەی كە ئایا شیعرەكانی خۆی دەدات بە هونەرمەندان بۆ ئەوەی بكرێتە گۆرانی لە وڵامدا دەڵێت: ناتوانم شیعرەكانم بدەم بە هیچ هونەرمەندێك، چونكە بەراستی شیعرەكانم بۆ گۆرانی گوتن نابێت، چونكە ئەگەر لە رووی برگەییەوە سەیری بكەیت برگەكانی هاوتا نیین لەگەڵ یەكتر، كە ئەمەش بۆ گۆرانی دروستكردن كارێكی قورسە، هەروەها رەنگە ئاواز دانەرەكانیش بۆیان ببێت بە كێشە و نەتوانن بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هەروەها وام پێ باشترە كە ئەو هەستەی لە نووسین و شیعرەكانی مندا هەیە بە دەنگی خۆم بگاتە گۆیێ بیسەر، ئاماژەی بەوەش دا و دەڵێت: من پێش ئەوەی دەست بە نووسینی شیعر بكەم بەردەوام خەریكی خوێندنەوەی دیوانە گەورەكان بووم ، هەوڵم داوە كە زۆربەیان بخوێنمەوە لەوانەیە نەم توانیبێت سەرجەمیان بخوێنمەوە بەڵام زۆربەی زۆریانم خوێندوتەوە، زۆر سەرسامی بەشێكی زۆر لە شاعیرە كلاسیكیەكان و شاعیرە نوێیەكانی وەك لەتیف هەڵمەت وبێكەس ،عەبدوڵا پەشێو ، ئیسماعیل خورماڵی ، ئەحمەد محمەد م و بێ گومانیش وشە موڵكی كەس نییە دەتوانیت سوود لە و وشانەش وەرگریت كە شاعیرەكان پێش من بەكاریان هێنابێت.
لە بارەی نوێترین كارە كانییەوە تایبەت بۆ خەبات دەڵێت: ئەو ساڵ گەورەەترین دوو كۆڕی شیعریم بە رێوە دەچێت كە یەكێكیان لە بەرواری28/11/2019 لە شاری سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر ، دووەم كۆریش لە بەرواری5/12/2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت. لە ئێستاشدا خەریكی دروستكردنی نوێترین ئەلبومم كە موزیكەكەی لە لایەن ئاواز دانەری بەتوانا ماموستا هەلكەوت زاهیر ە ، و لە وڵاتی تركیا “5” پێنچ لە باشترین موزیسیانە توركەكان كاریان لەسەر كردووە، و لە لەندەن میكس و ماسترینگی بۆ كراوە، بریاریشە بۆ ڤاڵانتاینی ساڵی داهاتوو بڵاو بكرێتەوە . نەوژین سۆران ئاشكراشی كرد، بێجگە لە وەی شیعرەكانم لە بواری ئەشق و خۆشەویستین، هاوكات شیعرم بۆ نیشتیمان و بۆ كورستان نوسیوە، كە لە كتێب و ئەلبومەكەمدا بڵاومكردوتەوە.










