لەم رۆژانە كتێبی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەبات و بەسەرهاتی‮ ‬حەمە تاڵ‮‬ی‮ ‬بانە‮ ‬بە قەبارەیەكی‮ ‬مام ناوەندی‮ ‬و‮ ‬130 لاپەڕەیی‮ ‬لە نووسینی‮ ‬كەمال نوری‮ ‬مەعروف و پێداچوونەوەی‮ ‬سەلام مستەفا كەوتە بەر دیدی‮ ‬خوێنەران،‮ ‬هەروەها لە كۆتایی‮ ‬كتێبەكەدا هەشت لاپەڕە بۆ چەند وێنەیەكی‮ ‬پەیوەندیدار بە باەتەكەوە تەرخان كراوە‮. ‬ئەم كتێبە زانیاری‮ ‬دەربارەی‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬كورد بە خوێنەر دەدات،‮ ‬كە لە وانەیە زۆربەمان تەنیا لە رێی‮ ‬شیعری‮ ‬شاعیرە میللیەكاندا گوێمان لێ بووبێت بەتایبەتیش ئەو شیعرەی‮ ‬كە زۆر بڵاوە و دەماو دەم وتراوەتەوە‮:‬
هەناری‮ ‬گوڵ هەناری،‮ ‬هەناری‮ ‬دانە دانە
سەرە رێگەی‮ ‬لێدەگرم،‮ ‬وەك حەمە تاڵی‮ ‬بانە،‮ ‬بۆیە هەر كەسێك بیەوێت زانیاری‮ ‬لەسەر حەمەتاڵی‮ ‬بانە بزانێت،‮ ‬با ئەم كتێبە بخوێنێتەوە،‮ ‬ئینجا دەزانێت حەمە تاڵ چەند لەگەڵ راستی‮ ‬و هەژاران بووە و لە دژی‮ ‬زوڵم ستەمدا‮ ‬یاخی‮ ‬بووە‮. ‬دەست خۆشی‮ ‬لە نووسەر دەكەین و خەرمان بەرەكەت‮. ‬