خهبات: رەمزی میرەكانی
لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند، دوای دۆڕانە گەورەكە بەرامبەر لیڤەرپوول، بە چوار گۆڵی خاوێن، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای پارەكە، بە ماوەیەكی زۆر ناخۆش رەت بووم. سوارێز لە دیمانەیەكی لەگەڵ تۆڕی فۆكس سپۆرتس وتی:” دوای دۆڕانەكە نەمدەویست لەماڵەوە بچمە دەرێ، شتێكی زۆر ناخۆش بوو، وەكو زۆربەی هاوتیپەكانم، بە چەند كاتێكی زۆر ئەستەم رەت بووم”. لە بارەی كەشوهەوای یاری گەڕانەوەش بەرامبەر لیڤەرپوول وتی:”ئێمە دەمانزانی كەشوهەوا لە ئەنفیڵد چۆن دەبێت، یارییەگەكە كەمێك تەسكترە، بۆیە من هەموو شتێكم بە هاوتیپەكانم وت”. ئەو ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول وتیشی:” لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا، ئەگەر 30 چركە خاو بیتەوە، تووشی دۆڕان دەبیت”. شیاوی باسكردنە، یانەی لیڤەرپوول دوای بڕینی بەربەستی بەرشلۆنە، توانی لە یاری كۆتایی لە یانەی تۆتنهام بباتەوە و نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەست بێنێت، ئەوەش یەكەم نازناوی راهێنەری ئەڵمانی، یۆرگن كلۆپ بوو، لەگەڵ سوور پۆشەكاندا.










