جیانۆ ئینڤانتینۆی سەرۆكی یەكیتی تۆپی پێی نێودەولەتی رەزامەندی خۆی نیشاندا زیاتر پشتیوانی لە تۆپی پێی ئافرەتان بكات، ئەویش بە دەستپیكردنی دوو پاڵەوانێتی دیكە كە بریتین لە پاڵەوانێتی جامی حیهانی یانەكانی ئافرەتان و خولی هەڵبژاردەكانی ئافرەتانی جیهانی.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە میلانۆ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نیودەوڵەتی رایگەیاند كە فیفا لە چوار ساڵی داهاتوودا یەك ملیار دۆلار وەبەرهێنانی دەبێت لە تۆپی پێی ئافرەتاندا، هەروەها گوتی: پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەكانی ئافرەتان لە ساڵی 2020 یان 2021 ئەنجام دەدرێت، پێشم وایە ئیمە پیویستیمان بە كاتێكی درێژ نابێت بۆ ریكخستنی پالەوانێتییەكی تازە، بەم هەنگاوەشمان دەتوانین تۆپی پێی ئافرەتان زیاتر پێشبخەین.










