ژه‌نیاری جیهانی ئامێری ( نای ) مامۆستا ( سه‌ید محه‌مه‌د كازم موسه‌وی ) ساڵی 1947 له شاری ( ئه‌هوازی ) ئێران له دایك بووه ، له ته‌مه‌نی لاویه‌وه بووه‌ته ژه‌نیارێكی به‌توانای ئامێری ( نای ) ، هه‌ر زوو له جیهانه پڕ سۆز‌و و میهره‌بانیه‌كه‌ی موزیكدا به دیاركه‌وت و ، بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌ی موزیكی جیهانی ، به یارمه‌تی چه‌ند مامۆستای موزیسیانی ئیرانی ( سه‌ید موسه‌وی ) ده‌نێردرێته شاری تاران و له‌وێ ده‌ست به خوێندنی موزیك ده‌كات و له نزیكه‌وه ئاشنای هونه‌رمه‌ندان و موزیسیانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت . له زۆربه‌ی كاره هونه‌ریه‌كانی مه‌قامبێژی رۆژهه‌ڵاتی مامۆستا ( محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ) به‌شداری ده‌كات و ده‌بیته ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گرووپه موزیكیه‌كه‌ی شه‌جه‌ریان . مامۆستا موسه‌وی خاوه‌نی ( 250 ) كاری موزیكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌وروپا دا كۆنسێرتی موزیكی ئه‌نجام داوه و وه‌ك مامۆستایه‌كی جیهانی ژه‌نیاری نای ده‌ناسرێت .. رێبوار هه‌ورامی










