كچه ڤیۆلینه‌كه‌ی لوبنان بووه‌ته نازناوی ئه‌و خاتونه ژه‌نیاره‌ی ئامێری ڤیۆلین كه له وڵاته‌كه‌ی و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش سه‌دایه‌كی دیاری ئاوازی موزیكه ئه‌ویش خاتوو ( حنه‌ین ئه‌لعالم )ه كه ساڵی 1986 له دایك و بووه‌و له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا وه‌ك ژه‌نیارێكی ڤۆلین ده‌ركه‌وتووه ، په‌یمانگای موزیكی لوبنانی ته‌واو كردووه پاشان بڕوانامه‌ی زانكۆی په‌روه‌رده‌ی موزیكی به‌ده‌ست هێناوه .. سه‌ما كردن له‌گه‌ڵ ژه‌نیندا كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه ، ئه‌م خاتوونه سه‌ركه‌وتوانه هه‌ردووكی نمایش ده‌كات ، خاتوو ( حنه‌ین ) له‌گه‌ڵ چه‌ند كچه هاورێیه‌كیدا گروپێكی موزیكیان پێكهێناوه و ناویان ڵێ ناوه تیپی موزیكی ( حنه‌ین ) ، ئه‌م گرووپه به‌رده‌وامن له چالاكییه هونه‌ریه‌كانیان له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا ..
رێبوار هه‌ورامی










