خهبات: بەرهەم شێیخ عزەدین
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە»خەبات«ی گوت: بۆ یەكەم جار لەهەولێری پایتەخت بەسەرپەرشتی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ڕۆژانی 22 و 23 ی 10 ی 2018 بۆ ماوەی دوو ڕۆژ فستیڤاڵی هونەرە میللیەكانی بەڕێوە چوو، بەبەشداری هەریەك لەتیپە هونەرەمیللییەكانی كەركووك، سلێمانی، دهۆك، هەولێر، شاریا، كۆمانەورۆز، بەغدا.
لەدەسپێكی فستیڤاڵەكەدا هیوا سوعاد سەرپەرشتیاری فستیڤاڵ گووتی: بەخۆشحاڵییەوە یەكەمین فستیڤاڵی تیپە هونەرە میللیەكانمان سازكرد بۆ ئەوەی جەماوەر ئاشنابێ بە سەماو كەلتووری گەلان وە هەوەڵدەدەین لەساڵی داهاتوو ئەو فستیڤاڵە بكرێتە نێودەوڵەتی و زۆربەی وڵاتان بەشداربن تێدا. \هەر لە پەراوێزی فستیڤاڵدا كۆڕێك سەبارەت بەهونەری سەما بۆ هونەرمەند ئەحمەد سالار بەڕێوەچوو ، لە ڕۆژی كۆتایی فستیڤاڵدا لەمەراسیم و ئاهەنگێكی قەشەنگدا خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر تیپە بەشداربووەكان دابەشكرا لە هۆڵی لقی هەلێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لەكۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندی بەئەزموون مامۆستا ئەحمەد سالار.










