خهبات: شوان سەرابی
قۆنسوڵخانەی ژاپۆنی یەكەمین فستیڤاڵی فیلمی لە هەولێر، فامیلی مۆڵ، ئیمپایەر سینەما بەڕێوەبرد، سەر لە ئێوارەی رۆژی 52ی تشرینی یەكەمی 8102كونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر یەكەمین فستیڤاڵی فیلمی ژاپۆنی رێكخست، كە لە لایەن تۆیۆتا عێراقەوە سپۆنسەر كرابوو، دوو فیلمی ژاپۆنی نمایش كران، دایناسۆری دۆرایمان نۆبیتا 6002 یەكەمین فیلم بوو كە نمایش كرا، ئەم فیلمە باس لە كارەكتەرێكی كارتۆن دەكات كە لە داهاتووەوە گەڕاوەتەوە بۆ یارمەتیدانی منداڵێك بە گەشتكردن بە كات.
ئەم كارەكتەرە بە باڵیۆزی فیلمی كارتۆنی ژاپۆنی هەڵبژێردراوە و بەناوبانگترینە لە وڵاتی ژاپۆن.فیلمی دووەم بەناوی چیرۆكی سامورایەكی چێشتلێنەر بوو كە لە ساڵی 2011 دەرچووە، لە ماوەكانی سەدەی 17 بۆ 18 چێشتلێنەرێكی بەتوانا هاوسەرگیری دەكات لەگەڵ میراتگری خێزانێكی بەناوبانگ و هاوسەرەكەی فێری هونەری چێشتلێنان دەكات بە یارمەتی خەسووی. ئەم فیلمە باس لە نەهێشتنی رۆڵە كولتوورییەكانی كۆمەڵگە دەكات لە چیرۆكێكی رۆمانسی كۆمیدیدا. كاتسۆمی مۆریاسۆ راوێژكاری كونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر گوتی:” هیوادارم بە سەیركردنی ئەم فیلمانە ئاشنایەتی بە لێكچوونەكان و جیاوازییەكانی نێوان وڵاتی ژاپۆن و هەرێمی كوردستان پەیدا بكەن. ئەم فستیڤاڵە رێكخرابوو بۆ بەرزڕاگرتنی هەشتا ساڵەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیچ عێراق و پتر ئاشنابوون بە كولتووری ژاپۆنی.










