له په‌یامێكى پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێوه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان كرد و هیواى جه‌ژنێكى خۆش و به‌خته‌وه‌رى بۆ خواستن، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بە بۆنەی ھاتنی ساڵی تازەوە گەرمترین سڵاو و پیرۆزبایی لە ھەموو لایەک
دەکەم. ھیوادارم ساڵی نوێ ھەڵگری ھەموو خێر و خۆشییەک بێت و گەلی کوردستان
لە ساڵی تازەدا بەسەر کۆسپ و تەگەره‌كاندا زاڵ ببێ و ئـامانجه‌كانى بەدی
بهێنێت. گەلی کوردستان لە ڕابردوودا زۆر مه‌ینه‌تى بینیوه و بێ ئـەژماریش
قوربانی داوه بۆ دابینکردنی داھاتووێکی گەشتر و ژیان بە شێوەیەکی
ئـاشتییانە و سەردەمییانە.
ھەموو دەسکەوت و سەرکەوتنهكانى ساڵانى ڕابردوو، بۆ گەلی کوردستان خۆی
دەگەڕێنەوە، لەبەرئـەوەی گەل دایکی ھەموو داھێنان و سەرکەوتنێکە. بێگومان
کەموکورتیش هه‌ن، ئـەمەش ھەر بەشێک بووە لە کاروانی پێشکەوتن. کەموکورتی
كاتێك دەردەکەون کە ژیان بەرەوپێش دەڕوات، لە ژیانی وەستاو و نەگۆڕدا
کەموکورتی ڕوونادەن.
گەلی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨‌دا ڕاستییەکی زۆر گرنگی بۆ دەرەوە و ناوەوە
ڕوون کردەوە، ئـەویش ئـەوەبوو کە پشتی ھێزە ڕاستەقینەکانی خۆی لە دوو
ھەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و لە ھەرێمی کوردستان بەرنەدا و دووپاتی کردەوە
کەوا گەل و حکوومەت لە ھەرێمی کوردستان یەک بەرەی بەھێز و یەکگرتوون،
ئـەمەش دووبارە خەیاڵی خاوی ناحەزانی پووچ و بەتاڵ کردەوە.
گەلی کوردستان ئـەمڕۆ نموونەیەکی بەھێز و زیندووى ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاسته.
ئـێمە ناوچەیەکین کە ھیچ جۆرە داپڵۆسینێكى سیاسی، نەتەوەیی، ئـایینی یان
مەزھەبیمان تێدا نییه. گەلی کوردستان ئـەگەرچی بە زۆرینە موسڵمانی
سوننه‌یه، بەڵام شیعە، کریستیان، ئـێزیدی، ئـەھلی حەق و زه‌رده‌شتى
ئـەوپەڕی یەکسانییان لەگەڵ یەکدا ھەیە.
پیرۆزباییى ساڵی تازە لە هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى
كوردستان له موسڵمانی سوننە و شیعە، كریستیان، ئـێزیدی، کاکەیی، شەبەک،
زه‌رده‌شتى، له كورد، ئاشوورى، سریان، كلدان، تورکمان، ئـەرمەن، عه‌ره‌ب و
ھەموو ئـەوانەش دەکەین کە لە عێراق و سووریاوە په‌نایان بۆ ھەرێمی
کوردستان ھێناوە، یان ئـەوانەی بە ھەر ھۆیەکەوە بێت لێرە دەژین و جەژنی
سەری ساڵ لەگەڵ ئـێمەدا دەکەنەوە. ھەرێمی کوردستان، بێ جیاوازی ماڵی
ھەمووانە.
سڵاو لە خۆڕاگریی لاوان و قوتابیان و ئـافرەتان کە چاوەڕێی ھەڵاتنی ڕۆژێکی
گەشتر و ژیانێکی باشترن. جەژنە پیرۆزەی تایبەتیم بۆ منداڵانی کوردستان.
سڵاو لە برایانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئـاسایش و پۆلیس کە پارێزەری ژیانی
ئـێمەن. سڵاو لە گیانی پیرۆزی ئـەوانەی خوێن و تەمەنی خۆیان پێشكه‌ش به
نیشتمان کرد. سڵاو لە ماڵ و منداڵی شەھیدان و دایک و باوکیان. ساڵی نوێیان
پیرۆز بێت و پێشکەوتنی کوردستان چاو و دڵیان ڕوون بکاتەوە.
ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ كوردستانییان و به‌تایبه‌تى بۆ
مووچه‌خۆران دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه ساڵانى ڕابردوو به‌رگه‌ى زۆر قه‌یران و
بێمووچه‌ییان گرت و تێگه‌یشتینیان بۆ دۆخى سه‌خت و هه‌ستیارى كوردستان
هه‌بوو. دڵنیاین كاته سه‌خته‌كان تێپه‌ڕێن و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش، ئارامى،
پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه چاوه‌ڕێى خه‌ڵكى كوردستانه.
ھیوادارم كوردستان و جیهان به‌گشتى ئـەم جەژنە لە خۆشی و بەختەوەریدا بکەنەوە،
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31/12/2018









